5 خاڵی گرنگ سەبارەت بە سوورێژە

5 خاڵی گرنگ سەبارەت بە سوورێژە

 •  نیشانە بەراییەكان لە نیشانەكانی هەڵامەت دەچن بە شێوەی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی لەش، زیادبوونی دەردراوی لووت، زیاد فرمێسككردن، كۆكە، كڕانەوەی قوڕگ، لەگەڵ دەركەوتنی پنتی سپی لە ناو دەمدا لە دوو تا سێ رۆژی سەرەتای تووشبووندا، ئینجا پاش پێنج رۆژ، پنتی سووری بێ خورشت لەسەر پێستی هەموو لەشدا دەكەون.

• ڤایرۆسی سوورێژە زۆر بە خێرایی لە رێگەی هەوادا بە پژمین یان كۆكە لە كەسی تووشبوو بۆ كەسێكی دی دەگوازرێتەوە، هەروەها ڤایرۆسەكە توانای مانەوەی بە زیندوویی بۆ ماوەی دوو كاتژمێر لە هەوا یان لەسەر رووەكاندا هەیە.

• چارەسەری تایبەتی بۆ نییە، تووشبوو تەنیا پێویستی بە حەسانەوە و زیاد خواردنەوەی شلەمەنییەكان هەیە، پاشان نیشانەكان لەخۆیانەوە لە ماوەی یەك دوو هەفتەدا سووك دەبن و نامێنن.

• تووشی پێگەیشتووانیش دەبێت، هەروەها ئاڵۆزییەكان لە گەورەكانی تەمەن 20 ساڵ و بەسەرەوە و لە ئافرەتانی دووگیاندا سەختترن بەراورد لەگەڵ منداڵانی تووشبوودا.

• دەتوانی خۆتی لێ بپارێزیت، چونكە بڵاوبوونەوەی سوورێژە بە كوتان كۆنترۆڵ دەكرێت، تووشبوون بە سوورێژە تەنیا بۆ یەك جار دەبێت لەوكاتەی كە لەش بەرگرییی هەمیشەیی بەرانبەر بە ڤایرۆسی سوورێژە پەیدا دەكات، بەڵام بۆ كەسانی تووش نەبوو كوتان زۆر پێویستە، هەموو منداڵان دوو ژەمی ڤاكسینی سوورێژەیان پێ دەدرێت، بۆ گەورەكانیش یەك ژەمی ڤاكسین پێویستە.

 

Top