بە خواردنەوەی ئاو خۆت لە جەڵتەی مێشك بپارێزە!

بە خواردنەوەی ئاو خۆت لە جەڵتەی مێشك بپارێزە!

  لیكۆڵینەوەكان جەختیان كردووەتەوە كە خواردنەوەی بڕی تەواوی ئاو هەنگاوێكە بۆ خۆپاراستن لە جەڵتەی مێشك و، هاندەرە بۆ زووتر چاكبوونەوە پاش روودانی جەڵتە. ئەمە روونە كە كەمبوونەوەی شلە لە لەشدا وادەكات كە خوێن پەیتتر بێت و هاتووچۆی خوێن بۆ مێشك قورس دەبێت، هەروەها هاندەر دەبێت بۆ زیاتر قەتیسبوونی سۆدیۆم و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن. هەنگاوەكانی دیكەی خۆپاراستن لە جەڵتەی مێشك: دووركەوتنەوە لە جگەرەكێشان، دووركەوتنەوە لە خواردنەوە ئەلكهولییەكان چونكە هاندەرن بۆ بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و بەرزبوونەوەی ئاستی چەوریی گلیسریدە سیانییەكان TG لە خوێندا، كۆنترۆڵكردنی نەخۆشیی شەكرە، ئەنجامدانی مەشقی وەرزشی، دابەزاندنی ئاستی كۆلیستیرۆڵی خوێن، هەروەها كۆنترۆڵكردنی پەستانی بەرزی خوێن لە تووشبوواندا لەوكاتەی كە پەستانی بەرزی خوێن هۆكارێكی سەرەكیی بەهێزە بۆ جەڵتەی مێشك.

 

Top