چۆن هەوای سارد زیـان بە چاوەكان دەگەیەنێت؟

چۆن هەوای سارد زیـان بە چاوەكان دەگەیەنێت؟

هەوای سارد و وشك زیان بە چاوەكان دەگەیەنێت، بۆیە لەگەڵ دەستپێكی وەزری زستاندا، پاراستنی چاوەكان لە بای سارد گرنگترە لە هەنگاوەكانی خۆپاراستن لە كۆكە و هەڵامەت. هەوای سارد و وشك هۆكارە بۆ: وشكبوونی چاو، هەستكردن بە بوونی تەنی بیانی لە چاودا، زیاد فرمێسككردن، خورشتی چاو، هەستكردن بە ماندووبوونی چاوەكان، گرفت لەكاتی ئیشكردن و بەكارهێنانی كۆمپیوتەردا، هەروەها ئارەزوو بۆ داخستنی چاوەكان، هەستەوەریی چاو لە هەندێك كەسدا، كە دەبێتە هۆی هەوكردنی رووی چاو و ناوپۆشی پیڵووەكان، بە شێوەی ئاوسانی پێڵووەكان، خورشت و هەستكردن بە سووتانەوە، ئازار لە چاودا، لەگەڵ وشكبوونی چاو، هەروەها هەوكردنی رووپۆشی سپێنەی چاو بە ڤایرۆس، بەتایبەتی لە منداڵاندا، لێڵبوونی بینین Blurred vision كە لە ساردیی توند بەدی دەكرێت، كە پلەی گەرمی دەگاتە ژێر سفر و دەبێتە ئەگەری بەستنی ئاو لە چینی سەرەوەی خانە رووپۆشەكانی كۆرنیای چاودا Corneal freezing كە حاڵەتێكی كاتییە.

 

Top