چەند رێگایەكی ئاسان بۆ دابەزاندنی كۆلیستیرۆل

چەند رێگایەكی ئاسان بۆ دابەزاندنی كۆلیستیرۆل

ئەمە سەلمێنراوە كە دابەزاندنی ئاستی كۆلیستیرۆل ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی دڵ و جەلتەی مێشك كەم دەكاتەوە. بۆ دابەزاندنی ئاستی بەرزی كۆلیستیرۆل پەیڕەوی ئەم هەنگاوە سادانە بكە: بچووككردنەوەی قەبارەی ژەمەكانی خۆراك، جۆراوجۆركردنی خۆراك و هەڵبژاردنی خۆراكی تەندروست كە بڕێكی باشی سەوزە و میوە و پاقلەمەنییەكان لەخۆبگرێت لەگەڵ ماسی و چەورییە تەندروستەكان بە بڕی كەم وەكو زەیتی زەیتوون یان زەیتی كانۆلا Canola oil، هەروەها كاكڵە گوێز و باوی لەگەڵ خۆراكی دەوڵەمەند بە ریشاڵ و ماددە دژەئۆكسانەكان كە رۆڵی بەرچاویان لە دابەزاندنی ئاستی بەرزی كۆلیستیرۆلدا هەیە بەتایبەتی كۆلیستیرۆلی خراپ LDL، هەروەها دانەوێڵەی تەواو، دووركەوتنەوە لە خۆراكی خێرا كە چەورییە تێر و نێوەندەكان Trans fats لەخۆدەگرن، كەمكردنەوەی خواردن لە دەرەوەی ماڵ، دابەزاندنی كێشی زیادی لەش بە چاودێریی پزیشكی، رۆژانە ئەنجامدانی مەشقی وەزرشی هەوایی سووك یان مامناوەندی كە لە 45 خولەك كەمتر نەبێت بەلای كەم هەفتانە 5 جار وەكو پیادەڕۆیی یان مەلە یان راكردن، پەیڕەوكردنی هەموو رێگاكانی سووككردنی سترێسی ژیانی رۆژانە، دووركەوتنەوە لە جگەرەكێشان، دووركەوتنەوە لە خواردنەوە ئەلكهولییەكان.

Top