چۆن دەزانیت كە تەندروستیی جــگەر لە مەترسیدایە؟

چۆن دەزانیت كە تەندروستیی جــگەر لە مەترسیدایە؟

جگەر Liver ئەندامێكی زۆر گرنگە، نزیكەی 500 فرمانی گرنگ ئەنجام دەدات، كاتێك دەكەوێتە ژێر فشار، یان لە مەترسیدا دەبێت، ئەوا چەند نیشانەیەك لە لەشدا سەر هەڵدەدەن، كە نابێت هەرگیز فەرامۆش بكرێن، ئەگینا لەوانەیە كە جگەر بە تەواوی لەدەست بدرێت، نیشانەكان بریتین لە: كاڵبوون یان زەردبوونی رەنگی پێست، پەیدابوونی گرفت لە كۆئەندامی هەرسدا بە شێوەی قەبزی و كۆبوونەوەی گاز و ئازاری گەدە، ئازار و كەمبوونەوەی لیاقەی ماسوولكەكان، وشكبوونی چاو، هەستكردن بە ماندووبوون و هیلاكی، تاریكبوون یان (تۆخبوونی) رەنگی میز، هەڵبەزین و دابەزینی مەزاج بە شێوەی نۆرەی تووڕەبوون و ناڕەحەتی یان خەمۆكی، خەوزڕان، ویزە لە گوێیەكاندا، سەرسووڕان، لێڵبوونی بینین، دابەزینی كێشی لەش، كەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن، ناڕێكبوونی سووڕەكانی خەو Sleep cycles، لاوازبوونی یاد و كەمبوونەوەی تەركیزی مێشك، خورشتی پێست، سووربوونەوەی پێستی بەری دەستەكان لە ئەنجامی كۆبوونەوەی رێژەیەكی زیادی چەوری لە خانەكانی جگەردا، ئاوسان لە قاچ و گۆزرینگندا، ناسكبوون و زوو برینداربوونی پێست، هەستكردن بە سەرما و لەرز Chills بێ بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی لەش.

 

Top