ئەوەی پێویستە بیزانیت سەبارەت بە ڤیتامین C

ئەوەی پێویستە بیزانیت سەبارەت بە ڤیتامین C

ڤیتامین C كە بە ترشی ئەسكۆربیك ناسراوە، لە ئاودا دەتوێتەوە، سیفەتی دژەئۆكسانی بەهێزی هەیە. سەرچاوە دەوڵەمەندەكانی ڤیتامین C: بیبەری شیرین، سەوزە گەڵا تاریكەكان بەتایبەتی سڵق، كەلەرم، برۆكۆلی، قەرنابیت، میوە مزرەكانی وەكو پرتەقال و لیمۆ و لالەنگی، فەراولە، تەماتە، پەتاتەی شیرین، كوولەكەی زستانی، شووتی، ئاڵو، كیوی، ئەناناس. سوودە تەندروستییەكانی ڤیتامین C: هاندانی هەڵمژینی ئاسن و كالسیۆم لە كۆئەندامی هەرسدا، بەهێزكردنی سستمی بەرگریی لەش و زووچاكبوونەوە لە هەڵامەت و ئەنفلوەنزا، خۆپاراستن لە نەخۆشیی ئەلزهایمەر و چەند جۆرێكی شێرپەنجە، هاندانی دروستبوونی پرۆتینی كۆلاجین لە پێست و ئێسك و كڕكڕاگەكاندا، خۆپاراستن یان دواخستنی لۆچبوونی پێست، هاندانی زوو چاكبوونەوەی برین، پاراستنی تەندروستی مێشك و باشتركردنی مەزاج و فرمانەكانی مێشك، پاراستنی چاو لە كاریگەرییەكانی تەمەن و خۆپاراستن لە تووشبوون بە ئاوی سپی Cataracts. زۆربەی خەڵك كە خۆراكی رۆژانەیان جۆراوجۆرە و بڕێكی باشی سەوزە و میوە لەخۆ دەگرێت، ئەوا بە دەگمەن دوچاری كەمی ڤیتامین C دەبنەوە، بۆیە وا رێنمایی دەكرێت كە كەس لەخۆیەوە وەكو یارمەتیدەر Supplement ئەم ڤیتامینە بەكارنەهێنێت، پێویستیی رۆژانەی ڤیتامین C بۆ پێگەیشتووان بریتییە لە 90 ملگم.

 

Top