تەمەنی گونجاو بۆ چاندنی قژ
خواست لەسەر نەشتەرگەریی چاندنی قژ Hair transplantation لە سەرتاسەری جیهاندا رۆژ بە رۆژ لە زیادبووندایە، لە تەمەنی گەنجی و هەتا لە تەمەنی پاش 70 ساڵیشدا، با بزانین كە چاندنی قژ بۆ كام تەمەن زیاتر گونجاوە و ئەنجامی باشتری دەبێت، ئەگەرچی تەمەن رێگر نییە بۆ نەشتەرگەریی گواستنەوەی قژ یان چاندنی قژ، بەڵام پێویستە كە ئەنجام و زیانەكان بە وردی لە هەر تەمەنێكدا هەڵسەنگێنرێن، بۆنموونە بۆ كەسانی تەمەن 20-30 ساڵی پێویستە كە دوچاری قژهەڵوەرینێكی تەواو بووبنەتەوە كە لە لایەنی پزیشكیدا چەسپاو بووبێت، ئینجا بیر لە چاندنی قژ بكرێتەوە. هەروەها پسپۆڕان وا رێنمایی دەكەن كە پاش تەمەنی 30 ساڵی ئینجا بیر لە نەشتەرگەریی چاندنی قژ بكرێتەوە بۆ ئەو كەسانەی كە دوچاری قژهەڵەوەرین دەبنەوە، لەژێر ئەم تەمەنەدا پێویستە كە زیاتر پەنا ببرێتە بەر بەكارهێنانی دەرمان نەك چاندنی قژ. لە لێكۆڵینەوەكاندا هاتووە كە گونجاوترین تەمەن بۆ چاندنی قژ بۆ پیاوان بەگشتی بریتییە لە 40 ساڵ و بەسەرەوە، چونكە لە كەسانی تووشبوو بە قژ هەڵوەرین گرفتەكە لەم تەمەنەدا دەگاتە قۆناغی كۆتایی، ئینجا نەشتەرگەریی چاندنی قژ گونجاو و سەركەوتووتر دەبێت، توێژەرانی دیكە ئاماژە بەوە دەكەن كە تەمەنی گونجاو بۆ نەشتەرگەریی چاندنی قژ لە نێوان 18-65 ساڵیدایە و هەرگیز گونجاو نییە بۆ تەمەنی بچووكتر لە 18 ساڵی، هەروەها تەمەنی 40 ساڵی بە سنووری چاندنی قژ دادەنێن.
