پێویستە رێژەی چەوریی لەشت چەند بێت؟

پێویستە رێژەی چەوریی لەشت چەند بێت؟

  لەشمان دوو جۆر چەوری لەخۆدەگرێت، یەكەم: چەوریی پێویست Essential fat كە بە بڕی كەم خەزن دەكرێت لە ماسوولكەدا، كۆئەندامی مەركەزیی دەمار، ئەندامەكان، هەروەها لەناو مۆخی ئێسكدا، ئەم چەورییە پێویستە بۆ ئەنجامدانی فرمانی دروستی كۆئەندامەكانی لەش. دووەم: چەوریی خەزنكراو كە لەكاتی پێویست وەكو سەرچاوەی وزە بەكار دێت، ئەم چەورییە لە جۆری گلیسریدە سیانییەكانە و رێژە زۆرەكەی لە ژێر پێستدا خەز دەكرێت، هەروەها لە ناو سك لە دەوری ئەندامەكاندا كە بە چەوریی شاراوە، یان چەوریی هەناو Visceral fat ناسراوە. بۆ پیاو، رێژەی چەوریی پێویست لە لەشدا دەگاتە نزیكەی 3%ی كێشی لەش، كەچی رێژەی چەوریی پێویست بۆ ئافرەت دەگاتە نزیكەی 12%ی كێشی لەش و، رێژەی ئاسایی چەوریی گشتیی لەش دەگاتە 20-25%، بۆ پیاویش رێژەی ئاسایی چەوریی گشتیی لەش لە نیۆان 15-20% دایە. رێژەی چەوریی گشتیی لەش كە زیاتر بێت لە 32% لە ئافرەت زیاتر بێت لە 25% لە پیاودا، ئەوا ئەگەری تووشبوون بە چەند نەخۆشییەك زیاد دەبێت. لە لایەكی دیكە، رێژەی زۆر نزمی چەوریی گشتیی لەش دەبێتە ئەگەری: كەمبوونەوەی توانا و لیاقەی مەشقی وەرزشی، زیادبوونی ئەگەری شكانی ئێسك و كەمیی ماددە خۆراكییە گرنگەكان، بەرگەنەگرتنی سەرما، لەگەڵ تێكچوونی هاوسەنگیی هۆرمۆنەكان.

Top