بای وەرزی و سووتانەوەی پێست
شێداری و گەرمیی هەوا لەكاتی هەڵكردنی بای وەزریدا Monsoons هاندەرە بۆ زبربوون و سووتانەوەی پێست Chafing، لەگەڵ پەیدابوونی پەڵەی سوور، ئەكزیما و هەوكردنی پێست، هەروەها شێداریی زۆر و رێژەی كەمتری تیشكی خۆر، هاندەرن بۆ گەشەی بەكتریا و كەڕوو لەسەر پێستدا، لە لایەكی دیكەوە، گەرمای زیاد و گۆڕانی كتوپڕی پلەی گەرمی، گرفتەكانی پێست ئاڵۆزتر دەكەن. هەنگاوەكانی خۆپاراستن: پۆشینی جلی شوراو(پاك) و وشك، دووركەوتنەوە لە پۆشینی جلی تەسك، كە هاندەرن بۆ زیادكردنی لێكخشانی قوماش لە پێست و، هاندانی سووتانەوەی پێست، چونكە جلی تەسك دەبێتە ئەگەری زیاد كۆبوونەوەی ئارەقە لەسەر رووی پێست و، هێشتنەوەی شێداری سەر پێست بۆ ماوەیەكی زۆر، كە یارمەتیدەرە بۆ گەشەكردنی كەڕوو، كەچی جلی فراوان بە پێچەوانەی جلی تەسك نابێتە ئەگەری ئەم گرفتانە، هاوكات لەگەڵ هەڵبژاردنی جلی ژێرەوە كە نە تەسك و نە فراوان بێت و تا بكرێت قوماشەكەی لۆكە بێت، بەكارهێنانی كرێمی تایبەت كە رێگە لە سووتانەوەی پێست دەگرن، یان سووتانەوەی پێست سووك دەكەن لەكاتی هەڵكردنی بای وەرزیدا، بۆنموونە: ئۆكسیدی زینك، گلیسرین، زەیتی گوێزی هیندی، نیشاستەی گەنمەشامی، یان ئەو كرێمانەی سیلیكۆن لەخۆدەگرن، كە پێویستە، بەتایبەتی بۆ بن كەوشەكان، ئەو شوێنانەی دیكەی لەش بەكاربهێنرێن كە رووبەڕووی لێكخشانی پێست دەبنەوە.
