چۆن نەخۆشیی شەكرە خەوت تێك دەدات؟

چۆن نەخۆشیی شەكرە خەوت تێك دەدات؟

بەگشتی تووشبووانی نەخۆشیی شەكرە جۆرێك گرفتی خەویان هەیە، بەشێوەی گرفت لە چوونەخەو، یان بەردەوامبوونی خەو. هەندێك نەخۆشانی شەكرە زیاد لە پێویست دەخەون، كەچی هەندێكیان هەرگیز شەوانە تێر ناخەون، گرفتەكانی خەو كە پەیوەستن بە نەخۆشیی شەكرە ئەمانەن:

• هەناسەتەنگی لەكاتی خەودا Sleep apnea كە بریتییە لە چەند نۆرەیەكی وەستانی هەناسە و بیداربوونەوە لە خەو و كەمبوونەوەی ئاستی ئۆكسجینی خوێن، لە ئەنجامی كەمبوونەوەی توانای لەش بۆ بەكارهێنانی هۆرمۆنی ئینسولین.

•  هەوكردنی دەمارەكانی دەوروبەر Peripheral neuropathy واتە دەمارەكانی قاچ و پێیەكان كە هۆكارە بۆ هەستكردن بە سڕبوون، یان تەزین كە هاوكاتە لەگەڵ هەستكردن بە سووتانەوە، یان ئازار كە كاریگەریی نەرێنی دەكاتە سەر خەوی تووشبوو بە نەخۆشیی شەكرە.

•  ناڕەحەتیی قاچەكان لەكاتی خەودا Restless leg syndrome واتە جووڵاندنەوەی بەردەوامی قاچەكان لەكاتی نووستندا كە هاوكاتە لەگەڵ هەستكردن بە تەزین یان ئازار.

•  چەند جارێك بیداربوونەوە لەبەر زیادمیزكردن هۆكارێكی دیكەیە بۆ تێكچوونی خەو لە نەخۆشانی شەكرەدا.

•  بەرزبوونەوە، یان دابەزینی ئاستی شەكری خوێن كە لە ئەنجامی كۆنترۆڵی نادروستی نەخۆشیی شەكرە روو دەدەن، هەردووكیان خەوی تووشبووان تێك دەدەن.

 

Top