پرۆگرامێك بۆ گۆڕینی فیلمی كاسێت بە فیلمی دیجیتالی
لەماڵەوە فیلم و كاسێتی كۆنت هەن، ئەوانەی بە فیلمی ڤیدیۆیی ناسراون و ناوە زانستییەكەی پێیان دەگوترێ VHS و نیازت هەیە بیانكەی بە فایلێكی ڤیدیۆیی و لەسەر كۆمپیوتەر دایبەزێنی. گەلێك پرۆگرام هەن بۆ ئەم مەبەستە.
یەكێك لە باشترین پرۆگرامەكان كە بۆ ئەم مەبەستە داندراوە، پرۆگرامی VIDBOX VHS to DVDە. ئەم پرۆگرامە فیلمە كۆنەكان دەكات بە فیلمی كوالیتی بەرزی دیجیتالی. بەشێك لە تایبەتمەندییەكانی پرۆگرامەكە ئەوانەن:
- كاسێتە كۆنەكان VHS لەسەر ڤیدیۆ كاسێت، یان لەسەر كامێرای فیلم هەڵگرتنەوە دەكاتە DVD یان هەر فۆرماتێكی كە مەبەستت هەبێ.
- فیلمەكان بەو جۆرەی مەبەستتە دەستكاری بكە و گۆڕانی بەسەردابێنە. بۆ نموونە دەتوانی هەر لەوكاتەدا فیلمەكە بگۆڕی بۆ دیجیتالی مۆسیقایەكیشی لەگەڵ دابنێی.
- دەتوانی دوگمە و شریتی تایبەت بۆ DVD دابنێی.
- دەتوانی فیلتەر و ئێفێكتی تایبەت بۆ فیلمەكەت دابنێی.
- دەتوانی تەنیا دەنگەكە لە كاسێتەكان وەربگری.
