ركابەریی چاكێتی هاوسەرانی جۆ بایدن و دۆناڵد ترەمپ
كەسانی ناودار چ خۆیان، یان هاوسەر و منداڵەكانیان، كاتێك لەسەر شاشەكانی تەلەفزیۆن و لە كامێرای رۆژنامەنووسانەوە دەردەكەون، یان كاتێك بەشداریی نێو ئاپۆڕای خەڵك و شوێنە گشتییەكان دەكەن، خەڵكی ئاسایی بە چاوێكی وردەوە سەرنج دەدەنە شێوەی رۆیشتن و جلوبەرگ و كەرەستەكانی دەست و ئامێرەكانی پەیوەندییان. هاوسەری سەرۆكی ئەمریكا (جێڵ بایدن) بە چاكێتێكی سەرەوە دەركەوت و، بووە جێگەی سەرنج كە لە پشتەوەی چاكێتەكەی وشەی خۆشەویستی (love)ی بەكارهێناوە، وەك پەیامێك وایە بۆ هاوسەرەكەی، كە زۆربەی پسپۆڕان وای بۆ دەچن، بەم چەشنە چاكێتەی هاوسەری جۆ بایدنی سەرۆكی ئەمریكا، بووە جێگەی مشتومڕی خەڵك، هەندێكی دیكەش پێیان وابوو كە ئەوە وەڵامێكە بۆ میلانیای هاوسەری ترامب، كە لە پێشوودا بە هەمان شێوە لەسەر چاكێتەكەی نووسرابوو (I do not care and you?) واتا من گرنگی نادەم ئەی تۆ!
