لە هەڵبژاردنی جلوبەرگ و جلی بووكدا كارامە بە
وەك خانمێك بە پێی شێوەی جەستەت پۆشاك هەڵبژێرە، جەستەی ئافرەتان جیاوازن، هەر یەكە و لەسەر چەند شێوەیەكی ستانداردی جەستە پۆڵین دەكرێن، بۆ ئەو خانمانەی نیازی كڕینی جلوبەرگیان هەیە، یان ئەوانەی كە لە سەروبەندی هاوسەرگیریدان، پێویستە بەپێی شێوازی جەستەیان پۆشاك هەڵبژێرن. سەرەتا بەو كەسانە دەست پێ دەكەین، كە شێوەی جەستەیان وەك كاتژمێری خۆڵ وایە، واتە لە سەرەوە گەورە و ناوقەد باریك و لە بەشی خوارەوەی جەستەش پڕن، پێویستە ئەو كەسانە پۆشاك لە شێوەی پەریی دەریا بپۆشن، كە جەستەیان رێكدەخات و بەشی خوارەوەی جەستە كە پڕە، ونی دەكات، ئەوانەی شێوەی جەستەیان وەك سێو وایە و، لە سەرەوە و خوارەوە جەستەیان پڕە، پێویستە كراسی شێوەی یەخە حەوت، یان ڤی (V) ئینگلیزی هەڵبژێرن، ئەوانەی جەستەیان لە سەرەوە پڕە و لە خوارەوە باریكە، پێویستە جلەكانیان پێچەوانەی خۆیان بێت، واتە لە سەرەوە تەسك بێت و خوارەوەش كراوە، یان بەرین، ئەوانەی شێوەی جەستیان لاكێشەییە، كە لە سینگ و ران وەكو یەكە، پێویستە كراسەكانیان شەقی تێدا بێت و، خواروخێچی بۆ لەشولاریان دروست بكات، بۆ ئەوانەی باڵایان كورتە، پێویستە كراسەكانیان درێژ بێت، لە خوارەوە تەسك بێت و لە سەرەوەش كراوە بێت، تا جەستەیان بەرزتر نیشان بدات، ئەوانەی باڵایان بەرزە، پێویستە هانا ببەن بۆ كراسی پەریی دەریا، یان ئەو كراسانەی كە ملیان لە شێوەی بازنەییە، تا جوانی بە بەژن و باڵیان بدات.
