پەرلەمانتارێکی کوردستان: لەمەودوا هیچ کەسێک لە دەرەوەی یاسای چاکسازی لە مووچە سومەند نابێ
وەیسی سەعید وەیسی، ئەندامی لیژنەی دەستپاكی لە پەرلەمانی كوردستان،رایگەیاند: "بەردەوام بوون لەسەر هەنگاوەكانی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی، كاریگەری راستەوخۆی دەبێت لەسەر زیادكردنی داهات و بەهێزكردنی ئابووریی هەرێمی كوردستان و بەدیهێنانی دادپەروەری و یەكسانی، بە جۆرێك یەكسانییەك بۆ فەرمانبەران و مووچەخۆران دروست دەبێت و چیتر کەس ناتوانێ لە مووچەی حكوومەت لە دەرەوەی یاسای چاكسازی سوودمەند بێ، هەروەها لە ئەگەری نەگەیشتن بە رێککەوتنیش لەگەڵ حکوومەتی عێراقیش، ئەوكات حكوومەتی هەرێمی کوردستان دەتوانێت مووچەی فەرمانبەران دابین بكات".
ئەو پەرلەمانتارە گوتیشی: "گەشبینین بە هەنگاوەكانی حكوومەت هەرێمی کوردستان چونکە ڕژدن لەسەر چاکسازی و هیچ رێگرییەک ناتوانێت هەنگاوەكانی چاکسازیی سارد بکاتەوە".
باسنيوز
