ئەنجوومەنی وەزیرانى هه‌رێمى كوردستان ڕەزامەندی لەسەر پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەرانی پێشمەرگە دا
سه‌رۆکی لێژنه‌ی پێشمه‌رگه له په‌رله‌مانی کوردستان ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت، دوای ناردنی لیستی ناوی ئەفسەرانی پێشمەرگە بۆ پلەبەرزکردنەوە، ئێستا ئەنجوومەنی وەزیرانى هه‌رێمى كوردستان ڕەزامەندی لەسەر داوە و بۆ وەزارەتی پێشمەرگەی ڕەوانە کردووە.
ریڤینگ هروری، سه‌رۆکی لێژنه‌ی پێشمه‌رگه له په‌رله‌مانی کوردستان به (باس‌نیوز)ى ڕاگه‌یاند: "دوای ئەوەی لیستی پلەبەرزکردنەوەی ناوی ئەفسەرانی ھێزی پێشمەرگە بۆ ساڵی 2017 ئاڕاستەی ئەنجوومەنی وەزیرانى هه‌رێمى كوردستان کرا، ئێستا ئەنجوومەنی وەزیرانى هه‌رێمى كوردستان ڕەزامەندی لەسەر داوە و بۆ وەزارەتی پێشمەرگەی ڕەوانە کردووە و دەست بە جێبەجێکردنی پلەبەرزکردنەوەی ئەو ئەفسەرانە دەکرێت، کە ڕەزامەندی لەسەر پلەبەرزکردنەوەیان دراوە".
دەشڵێت: "ئەوانەی ناویان بۆ پلەبەرزکردنەوە گەڕاوەتەوە، لە ساڵی 2017وە بۆیان هه‌ژمار دەکرێت".
باس‌نیوز
