ڕێبوار تاڵەبانی: لە 16ی ئۆكتۆبەری 2017وە بارودۆخی كەركووك گۆڕانی بهسهردا نههاتووه
ئەمڕۆ دووشەممە 4/1/2021، ڕێبوار تاڵەبانی، سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك، ڕایگەیاند: "بارودۆخی كەركووك لە 16ی ئۆكتۆبەری 2017وە تا ئێستا هیچ بەرەو پێشەوە نەچووە، ئێمە چاوەڕێ بووین كە ئەزموونی شنگال سەركەوتوو بێ كە هەردوو حكوومەتی هەرێمی كوردستان و عێراق رێككەوتن بۆ ئاساییكردنەوەی بارودۆخەكەی، بەڵام بەداخەوە دیارە بەربەستی زۆر خراوەتە پێش، هەولێر و بەغدا دەیانەوێت كێشەكانی شنگال چارەسەر بكەن، بەڵام دەستی سیاسی دەرەكی بێت، یاخود ناوخۆیی بۆ مەرامی خراپ ناهێڵن كێشەكان بەپێی دەستوور لە شنگال و شوێنەكانی تر چارەسەر بێت و ئەو دەستە دەیەوێت بەردەوامی بە قەیران بدات و ئەوەی كە دەكرێت لە بەرژوەندی هیچ لایەنێكدا نییە".
لەبارەی هەوڵی ئەو لیژنەیەی كە كاریان بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركووكە، ئاماژەی بەوە دا، لیژنەكە هیچ شتێكی تازەیان نییە، چونكە ئەوانیش لە شوێنی خۆیان ڕاوەستاون، حكوومەتی هەرێمی كوردستان و عێراق وایان دانابوو، ئەگەر ئەزموونی شنگال سەركەوتوو بێ، بۆ كەركووكیش ئاسان دەبێ، بەڵام دەركەوت ئێستا كە كێشەی گەورەیان لە شنگال دروست كرد و دۆخی كەركووكیش هەستیارتر بووەتەوە.
باسنیوز
