کچێکی کوردی ئێزدی لە دەریای ئیجەدا خنکا و هێشتا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە
ئەوان ویستوویانە بە رێگەی قاچاخ خۆیان بگەیەننە ئەڵمانیا، بەڵام لە دەریاچەی ئیجەدا یەختەکەیان نوقم دەبێت و ئەو دەمرێت. سێ رۆژە تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.
سیڤێ موراد، خوشکی خاتوونە و دەڵێت: "خوشک و برایەکی دیکەم لەوێ [تورکیا] ماونەتەوە. دەمانەوێت ئەوان بهێننەوە بۆ لای دایکم. دەمانەوێت لاشەی خوشکەکەمان بۆ بێننەوە."
لە رێکەوتی 2020/12/11ـدا خاتوون لەگەڵ خوشک و برایەکیدا ویستوویانە خۆیان بگەیەننە یۆنان و دواتر بۆ ئەڵمانیا بچن.
خێرى قائید، مامی خاتوونە و دەڵێت: "من بردنمە فڕۆکەخانەی هەولێر. دوای ئەوەی چوونە تورکیا، ویستیان بە قاچاخ خۆیان بگەیەننە یۆنان. ئیتر دوای ئەوە هەواڵمان لێیان نەبوو."
rudaw -
