سەندیكای پارێزەرانی كوردستان هەڵمەتێكی خوێنبەخشین بەڕێوە دەبات
لەمبارەوە ئەمڕۆ سێشەممە ٢٩ی١٢ی٢٠٢٠ بەختیار حەیدەر، سەرۆكی سەندیكای پارێزەرانی كوردستان، ڕایگەیاند: "رۆژی 3/1 كە دەكاتە رۆژی پارێزەران، لەو رۆژەدا بەهۆی تەشنەكرنی پەتای كۆرۆناوە هیچ ڕێورەسمێک ساز ناکەین، بۆیە بڕیارمان داوە لەو رۆژەدا هەڵمەتێكی خوێنبەخشین بەڕێوە بەرین".
گوتیشی: "تێبینیمان كردووە بەتایبەت ئەوانەی كە نەخۆشیی تالاسیمیایان هەیە، پێویستییان بە خوێنە و ئێستا لەبەر بارودۆخەكە رەنگە بە ئاسانی خوێنیان دەست نەكەوێ و رەنگە خەڵكەكە دوودڵ بن لە خوێنبەخشین، بۆیە ئێمە بڕیارمان دا كە لە رۆژی 3/1ی داهاتوو هەڵمەتی خوێنبەخشین بەڕێوە بەرین، هەروەها ئەو پارێزەرانە كە لە ماوەی رابردوودا تووشی كۆرۆنا بوون و ئێستا چاك بوونەتەوە، ئەوانیش دەتوانن پلازمای خوێنی خۆیان ببەخشن، بۆ ئەو مەبەستە ئەو چالاكییە لە سنووری گشت لق و ژوورەكانی پارێزەران لە شار و شارۆچكەكانی هەرێمی کوردستان بەڕێوە دەچێت".
باسنیوز
