سزای لەسێدارەدانی ژنێکی کورد لە بەندیخانەی سنە جێبەجێ کرا

 سزای لەسێدارەدانی ژنێکی کورد لە بەندیخانەی سنە جێبەجێ کرا
ژنێکی خەڵکی شاری قوروە، کە پێنج ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست سزای لەسێدارەنی بە سەردا سەپێنرابو، سزاکەی لە بەندیخانەی سنە جێبەجێ کرا.

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، دوێنێ یەکشەممە سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێکی خەڵکی قوروە بە ناوی "زەینەب خودامورادی" 42 ساڵ لەبەندیخانەی ناوەندیی شاری سنه جێبەجێ کراوە.

زەینەب پێشتریش بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای لەسێدارەدان رەوانەی ژوری تاکەکەسیی بەندیخانەی شاری سنە کرابو

زەینەب پێشتریش بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای لەسێدارەدان رەوانەی ژوری تاکەکەسیی بەندیخانەی شاری سنە کرابو، بەڵام مۆڵەتیان پێتدابو کە بڕی 700 ملیۆن تمەن دابین بکات تاوەکو لەسێدارەی نەدەن.

زەینەب خودامورادی ڕۆژی دوشەممە 31ی ئابی 2015 بە تۆمەتی کوشتنی کۆرپە 12 ڕۆژەکەی خۆی بە ناوی "محەمەد جواد" و کچە تەمەن 7 ساڵانەکەی دەستبەسەرە و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی حکومەتەوە سزای لەسێدارەدانی بە سەردا سەپێنرا.

زەینەب کاتێک دوگیان بوە و ئەو ماوەیەش کە لە نەخۆشخانە بوە لەلایەن هاوژینەکەیەوە بەرەوڕوی کەمتەرخەمی بوەتەوە و مۆڵەتی نەداوە کە ئەندامانی بنەماڵەکەی سەردانی بکەن

سەرچاوەکانی هەنگاو رایانگەیاندوە، زەینەب کاتێک دوگیان بوە و ئەو ماوەیەش کە لە نەخۆشخانە بوە لەلایەن هاوژینەکەیەوە بەرەوڕوی کەمتەرخەمی بوەتەوە و مۆڵەتی نەداوە کە ئەندامانی بنەماڵەکەی سەردانی بکەن و هەربۆیە زەینەب لەکاتی ئەنجامدانی ئەو تاوانە دۆخی دەرونی ناجێگیر بوە و توشی خەمۆکی بوە.

زەینەب خودامورادی پێش ئەوەی ئەو دو منداڵە بکوژێت لە سەر قاچی خۆی نوسیبوی، "من خۆم و منداڵەکانم کوشت تا لە دەستی داودی هاوژینم و دایکی ڕزگارمان بێت"، بەڵام دوای کوشتنی دو منداڵەکەی خۆی نەکوشتوە.






خەندان-
Top