پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە
ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەكی بۆ كۆچی دوایی یاساناس كاكەڕەش نەقشبەندی بڵاو كردەوە.

لە پرسەنامەكەی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا هاتووە "بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی یاساناس و کەسایەتیی ناسراوی شاری ھەولێر و ئەندامی خولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان، کاکەڕەش نەقشبەندییم بیست. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامییش بە کەسوکاری ببەخشێت".














باسنيوز


Top