لە هەولێر كۆنفرانسی ساڵانەی پەرەپێدانی هۆشیاریی ژنان بەڕێوە دەچێت
لە بانگهێشتنامەیەكدا كە لەلایەن رێكخراوی لانەی ژنان بۆ دەزگاكانی راگەیاندن نێردراوە، تێیدا ئاماژە بەوە كراوە كە كاتژمێر ٢ی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ١٤ی١٢ی٢٠٢٠ لە هۆڵی هوتێل (بێست ئین ئەربیل) كۆنفرانسی ساڵانەی خۆیان کە تایبەت بە پەرەپێدانی هۆشیاریی ژنان، لەژێر ناونیشانی (كاركردنی ئافرەتان لە كەرتی تایبەت)بەڕێوە دەبەن.
باسنيوز
