لە كەركوك ساختەكارێك كە خۆی بە دادوەر ناساندووە دەستگیر کرا

لە كەركوك ساختەكارێك كە خۆی بە دادوەر ناساندووە دەستگیر کرا
ئەمڕۆ یەكشەممە لە كەركووك ساختەكارێك كە خۆی بە دادوەر ناساندبوو، لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیر كراوە.

عامر نووری، گوتەبێژی پۆلیسی كەركووك، رایگەیاند: "ئەمڕۆ یەكشەممە ١٣ی١٢ی٢٠٢٠ لە گەڕەكی زەهرای شاری كەركووك، ساختەكارێك لەلایەن هێزەكانی دەزگای هەواڵگریی عێراقەوە دەستگیر كرا."

گوتیشی: "ئەو ساختەكارە وەك دادوەر خۆی ناساندووە و لە كاتی دەستگیرکردنیدا کۆمەڵێک باج و پێناسی ساختەی پێ بووە."

گوتەبێژی پۆلیسی كەركووك ڕاشی گەیاند: "ئەو ساختەكارە خۆی بە داوەری نێودەوڵەتی و شارەزا ناساندووە."











باسنیوز



Top