ئەمڕۆ موچەی 7 وەزارەت و 10 شوێنی دیکە دابەشدەکرێن

 ئەمڕۆ موچەی 7 وەزارەت و 10 شوێنی دیکە دابەشدەکرێن
وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان لیستی نوێی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە و ئەمڕۆ یەکشەممە موچەی 7 وەزارەت و 10 شوێنی دیکە دابەشدەکرێن.

بەپێی خشتەی راگەیەندراوی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە موچەی هەریەکە لە وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان، ئەنجومەنی دادوەری، وەزارەتی داد، وەزارەتی سامانە سروشتییەكان، وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی، وەزارەتی پلاندانان، وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن.

هەروەها هەر سبەی موچەی هەریەکە دیوانی چاودێریی دارایی، دەستەی مافی مرۆڤ،دەستەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم، دەستەی ژینگە، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی دەسپاكی، كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی، دەزگای گشتیی كاروباری مین دابەشدەکرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابوری پێشتر رایگەیاندبو، ئەم موچەیە، موچەی مانگی 10ی ئه‌مساڵە و به‌ لێبڕینی رێژه‌ی 21% دەبێت، سه‌باره‌ت به‌ پله‌ تایبه‌ته‌كان به‌ هه‌مان رێژه‌ و میكانزمی پێشوە.




خەندان
Top