لە هەولێر هێزەکانی ئاسایش دوو تۆمەتباریان بەبڕێک ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیر کرد

لە هەولێر هێزەکانی ئاسایش دوو تۆمەتباریان بەبڕێک ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیر کرد
بەرێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی سەر بە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دوو تۆمەتباریان بەبڕێک ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکرد.

بەپێی راگەیاندراوێکی بەرێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان کە تێیدا هاتووە: "ئەمڕۆ 12ی12ی2020، لەلایەن ئەفسەران و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لەشاری هەولێر توانرا دوو تۆمەتبار دەستگیر بکرێت کە پێنج جگەرەی هۆشبەر لە جۆری جامایکا و بڕێك ماددەی هۆشبەر لە جۆرەکانی (کریستاڵ) و (جامایکا) پێبوو".

هەروەها بەرێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە راگەیاندراوەکەدا ئاماژەشی بەوەداوە، کە ئەو دوو تۆمەتبارە جگە لەم بڕە ماددە هۆشبەرە ساتورێك و چەقۆیەك و دامبۆکسێك و پایپێکی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەریان پێگیرا.










باسنیوز


Top