کۆبوونەوەی شاندى دانوستاندکاری هەرێمی کوردستان لەگەڵ کازمی و حەلبوسى کۆتاییهات

کۆبوونەوەی شاندى دانوستاندکاری هەرێمی کوردستان لەگەڵ کازمی و حەلبوسى کۆتاییهات
کۆبونەوەى شاندى دانوستاندکاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ هەریەک لە سەرۆک وەزیران و سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆتاییهات.

دوانیوەڕۆى ئەمڕۆ شەممە 12ی12ی2020، شاندى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لەگەڵ هەریەک لە مستەفا کازمى سەرۆکوەزیرانى عێراق و محەمەد حەلبوسى سەرۆکى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق کۆبوونەوە و گفتوگۆ له‌باره‌ی پابه‌ندبوون به‌ جێبه‌جێكردنی یاسای پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی دارایی كرا، كه‌ مانگی رابردوو یاساکە له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به‌بێ كورد تێپه‌ڕێندرا.

بەپێی راگەیاندراوێکی نووسینگەی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەکەدا میكانیزمه‌كانی جێبه‌جێكردنی ئه‌و یاسایه‌ تاوتوێکران، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ له‌ دابه‌شكردنی شایسته‌ داراییه‌كان بۆ ته‌واوی ناوچه‌كانی عێراق دادپه‌روه‌ری له‌به‌رچاو بگیرێت.












باسنيوز


Top