لە سۆران هێزەکانی ئاسایش سێ تۆمەتباریان بەبڕێک ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیر کرد

لە سۆران هێزەکانی ئاسایش سێ تۆمەتباریان بەبڕێک ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیر کرد
بەرێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی سەر بە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان سێ تۆمەتباریان کە بڕی چوار کیلۆگرام لە ماددەی هۆشبەریان پێ بوو دەستگیرکرد.

بەپێی راگەیاندراوێکی بەرێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان کە تێیدا هاتووە: "لەلایەن بنکەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی سۆران توانرا دەست بگیرێت بەسەر بەسەر بڕی چوار کیلۆ ماددەی هۆشبەر لەجۆری (شیشە) لەگەڵ دەستگیرکردنی سێ تۆمەتبار کە هەرسێکیان خەڵکی پشدەرن و ماددە هۆشبەرەکەیان لە شارۆچکەی قەڵادزێ هێنابوو لەناو پیکابێك شاردبوویانەوە و بۆ ئەوەی هیچ گومانێکیان لێ نەکرێت گوێدرێژێکیان لە پیکابەکە بارکردبوو بەنیازبوون ماددە هۆشبەرەکە بگەیەننە شارۆچکەی (سۆران)".

هەروەها بەرێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە راگەیاندراوەکەدا ئاماژەشی بەوەداقوە، کە تۆمەتبارەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆکراوەتەوە و ڕەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کران.













باسنیوز


Top