سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سکرتێری گشتیی حزبی (للعراق متحدون) دەکات

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سکرتێری گشتیی حزبی (للعراق متحدون) دەکات
سەرۆک مسعود بارزانی پێشوازی لە ئوسامە نوجەیفی، سکرتێری گشتیی حزبی (للعراق متحدون) کرد.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 10/12/2020 لە سەلاحەدین، سەرۆک مسعود بارزانی پێشوازی لە ئوسامە نوجەیفی سکرتێری گشتی حزبی (للعراق متحدون) کرد، لەو دیدارەدا بارودۆخی سیاسی و دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کران، هه‌روه‌ها ڕۆشنایی خرایە سەر پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا.

هەر لەو دیدارەدا جەخت لەسەر پەیوەندی و هەماهەنگیی نێوان هەردوولا کرایەوە.













باسنيوز



Top