چەکدارەکانی پەکەکە لە شنگال چوونە ڕیزەکانی حەشدی شەعبیەوە

چەکدارەکانی پەکەکە لە شنگال چوونە ڕیزەکانی حەشدی شەعبیەوە
چەکدارەکانی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە سنووری شنگال، کە ژمارەیان 1500 چەکدار دەبێت، دەچنە ناو ڕیزەکانی میلیشیاکانی حەشدی شەعبیەوە.

یه‌كینه‌كانی به‌رخودانی شنگال (یه‌به‌شه‌)، کە باڵێکی پەکەکەیە لە شنگال، به‌پێی رێككه‌وتنێک له‌ چوارچێوه‌ی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبیدا داده‌مه‌زرێنرێن و لە شنگال دەمێننەوە.

بەپێی زانیارییەکان، پێش رێککەوتنی شنگال زیاتر لە هه‌زار چه‌كداری پەکەکە‌ له‌سه‌ر میلاكی حه‌شدی شه‌عبی دامه‌زرا بوون و ئێستاش دوای رێککەوتنەکە هه‌زار و 500 چه‌كداری دیکەی ئەو رێکخراوە له‌سه‌ر فه‌وجی 80ی حه‌شدی شه‌عبی دامەزرێنراون و بوونەتە حەشدی شەعبی.

شێخ شامۆ، راوێژكاری سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بۆ كاروباری کوردانی ئێزدی، رایگەیاند، ئەوە لە چوارچێوەی رێککەوتنەکەدا نییە پەکەکە لە چوارچێوەی هێزی دیکەی عێراقی لە شنگال بمێننەوە، ”مانەوەی پەکەکە لە پەنای هەر هێز و گرووپێکەوە دۆخی شنگال وەکو خۆی دەهێڵێتەوە و نایباتە پێشەوە، ئەوەی کراوە فێڵکردنە لە رێککەوتنی شنگال، بۆ ئەو پرسە چاوەڕوانی هەڵوێستی هەردوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان و عێراقین.

ئەو راویژکارەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە، پێویستە نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەمریکا چاودێریی خاڵەکانی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا بکەن و لایەنی جێبەجێنەکار دەستنیشان بکەن.












باسنيوز



Top