کەرکووک.. 28 بازگە لە هێزە هاوبەشە عێراقییەکان وەردەگیرێنەوە
لیوا عهبدولخالق تهڵعهت، نوێنەرى هەرێمى کوردستان لە ژوورى ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانى عێراق رايگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە 9-12-2020، عوسمان غانمی، وەزیری ناوخۆی عێراقی بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنی هەولێر و بەغدا، سەردانی کەرکووکی کردووە.
لیوا عەبدولخالق تەڵعەت هەروەها رایگەیاند، لە میانی سەردانەکەی عوسمان غانمی، بڕیار دراوە 28 بازگەی سنووری کەرکووک و خانەقین لە هێزە هاوبەشە عێراقییەکان وەربگیرێتەوە و رادەستی پۆلیسی کەرکووک بکرێن.
نوێنەرى هەرێمى کوردستان لە ژوورى ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانى عێراق ئاماژەی بەوەش کرد، کشاندنەوەی ئەو هێزە هاوبەشانە، کە میلیشیاکانی حەشدی شەعبی بەشێک بوو تێیدا، یەکێکە لە قۆناغەکانی رێککەوتنی هەولێر و بەغدا.
باسنيوز
