شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات

شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات


شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدای پایتەختی عێراق دەکات.

بڕیارە شاندەکە ئەمڕۆ چوارشەممە 9-12-2020 بە سەرۆکایەتیی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حكومەتی ھەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا بكات.

سە‌میر ھە‌ورامی، گوتە‌بێژی جێگری سە‌رۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە لێدوانێکدا، ئامانجەکانی سەردانەکەی ئاشکرا کردووە، کە بریتین لە؛

- بە‌ردە‌وامیدان بە‌ گفتوگۆكانی هەولێر و بەغدا

- گە‌یشتن بە‌ رێككە‌وتن لە‌بارە‌ی كێشە‌ ھە‌ڵپە‌سێردراوە‌كان بە‌تایبە‌ت پرسی دارایی و جێگیركردنی شایستە‌ داراییە‌كانی ھە‌رێمی كوردستان لە‌ پڕۆژە‌ یاسای بودجە‌ی (2021)ی عێراق.








باسنيوز
Top