سەلام عەبدوڵا: ئەوەی روودەدات خۆپیشاندان نییە بەڵكو كارێكە لە بەرژەوەندیی چەند دەستە و تاقمێك
سەلام عەبدوڵا، سەرنووسەری رۆژنامەی خەبات رایگەیاند: "خۆپیشاندانەكانی ئەم ڕۆژانە تەنیا پەیوەندییان بە پارتییەوە نییە، بارەگای حزبە ئیسلامییەكان و لایەنەكانی دیكەش وەك بارەگاكانی پارتی سوتێندراو‌ن، جگە لەوەی دامودەزگا فەرمییەكان و بیناكانی حكوومەت سووتێندراون، ئەمەش ئاماژه‌یه‌کی ترسناکه و ده‌ستی ده‌ره‌کيی له‌پشته بۆ رووخانی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان، ئەگینا ماڵی قایمقام بۆچی دەسووتێندرێت؟ هۆڵی بۆنه‌کان بۆچی ده‌سوتێنن؟“.
بە بڕوای ئەو ڕۆژنامەنووسە، ئەمەی ڕوودەدات خۆپیشاندان نییە، بەڵكو هەندێك كارە كە لە بەرژەوەندیی چەند دەستە و تاقمێك دەكرێن، بەڵام ”ناکرێت موڵک و ماڵ و دامه‌زراوه‌کان بسوتێنن“.
جەختیشی كردەوە كە ”ئه‌وه‌ی له سلێمانی کرا، پێش هه‌مووان بەسەر ئەو دەستە و تاقمانەدا شكایەوە كە پێشتر دنەی ناڕەزایی خەڵكیان دەدا، بهەندێ حزب وایان زانی بارەگاكانیان دوور دەبن له ده‌ستدرێژیی ئەو كەسانە، که‌چی پێش هه‌موویان باره‌گاکانی ئه‌وان به‌رکه‌وت، کۆمه‌ڵ و ئیسلامییه‌کان به هه‌مان شێوه“.
سەلام عەبدوڵا دووپاتی كردەوە كە لەم بارودۆخەدا هەموو لایەنەكان زەرەریان پێدەگات.
داواشی لە لایەنەكان كرد، دەستبەرداری دژایەتیكردنی پارتی بن و دان بەوەدا بنێن كە پارتی پارێزەری كوردستانە، بەڵام ”لەو ناوچانە بەرپرسیارە كە دەسەڵاتی تێیدا هەیە، ئەوەی لە سلێمانی دەكرێت لە دزی و گەندەڵی و قاچاخچێتی، پارتی لێی بەرپرسیار نییە و دەسەڵاتەكانی ئەوێ بەرپرسیارن، ئه‌م ئیرهابه فکرییەی بەرامبەر بە پارتی دەكرێت، دواجار ئەوانە لەناو دەبات كە هەڵیدەسووڕێنن“
باس‌نیوز
