کۆبوونەوەی پارتی، یەکێتی و گۆڕان دەستی پێکرد

کۆبوونەوەی پارتی، یەکێتی و گۆڕان دەستی پێکرد


کۆبوونەوەی هەرسێ لایەنی پارتی دیموکراتی کوردستان، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان دەستی پێکرد.

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ 8-12-2020، کۆبوونەوەی ئەو سێ لایەنەی کوردستان، کە پێکهێنەری سەرەکیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانن، لە بارەگای سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان، دەستی پێکرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، شاندی پارتی، یەکێتی و گۆڕان گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و ھەرێمی کوردستان، گفتوگۆکانی نێوان ھەولێر و بەغدا، بە تایبەت لە بارەی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2021 و بەشەبودجەی هەرێمی کوردستان تێیدا، دەکەن.













باسنيوز
Top