لە چەمچەماڵ ئافرەتێك بە هۆی سووتانەوە گیانی لە دەست دا
شەریف ڕەحیم، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ، ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە 7/12/2020، تەرمی ئافرەتێكی تەمەن 24 ساڵ، لە سنووری قەزای چەمچەماڵ، گەیانرایە نەخۆشخانەی شەهید پێشڕەو، لە چەمچەماڵ.
گوتیشی، ئەو ئافرەتە بەهۆی سووتانەوە گیانی لەدەست دابوو، بهڵام نازانرێت خۆی سوتاندووە، یان بە هۆكارێكی دیكه سووتاوە، "پاش گرتنەبەری ڕێكارە یاساییەكان، تەرمەكەیمان ڕەوانەی پزیشكی دادی سلێمانی كرد".
باسنیوز
