لە سنووری ورمێ کۆڵبەرێکی دیکە بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژرا

لە سنووری ورمێ کۆڵبەرێکی دیکە بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژرا


کۆڵبەرێکی خەڵکی سەڵماسی سەر بە پارێزگای ورمێ لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی ئەو شارە لەگەڵ تورکیا بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی (هەنگاو) بۆ مافەکانی مرۆڤ، دوێنێ یەکشەممە ٦ی١٢ی٢٠٢٠ کۆڵبەرێکی خەڵکی سەڵماس بە ناوی فەرزاد سەعدووزاده تەمەن ٤١ ساڵ لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی ئەو شارە لەلایەن هێزەکانی پاسەوانی سنووری کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە کوژراوە.

بەپێی هەمان سەرچاوە هێزەکانی جێگیر لە بنکەی سنووری گوندی "کوزەڕەش" لە مەودایەکی نزیکەوە و بەبێ هیچ ئاگادارکردنەوەیەک تەقەیان لە پۆلێک کۆڵبەر کردووە کە باری جگەرەیان بەرەو تورکیا بردووە و لە ئاکامدا فەرزاد کوژراوە.

فەرزاد سەعدووزادە خێزاندار، باوکی دوو منداڵ و خەڵکی گوندی کوزەڕەش بووە.






باسنيوز
Top