پرۆژەی قیڕکردنی شەقامێکی سەرەکیی ناحیەی دیانا جێبەجێ دەکرێت
فەرزنگ ئەحمەد لاوکە، بەڕێوەبەری ناحیەی دیانای سەر بە قەزای سۆران، رایگەیاند: "لە درێژەی کار و پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە ٦ی١٢ی٢٠٢٠دەستمان کردووە بە پڕۆژەی قێڕکردنی رێگای سەرەکیی بەردەم زانکۆی سۆران، بە درێژایی چەند کیلۆمەترێک لە سنووری ناحیەکەمان".
ئەوەشی ئاشکرا کرد: "ئەم پڕۆژەیە ستراتیژی و گرینگە و لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر جێبەجێ دەکرێت، کە پێشتر لەلایەن د. فرسەت سۆفی پارێزگاری کۆچکردووی هەولێرەوە فەرمانی نۆژەنکردنەوەی بۆ دەرچووە، ئێستاش دەستمان بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکە کردووە".
باسنیوز
