لە دووبز شەش چەکداری داعش بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەوە کوژران
حەسەن عەبد نسەیف، قایمقامی قەزای دووبز، رایگەیاند: "ئەمڕۆ یەکشەممە لە هێرشێكی ئاسمانیی فڕۆکە عێراقییەکاندا لە ناوچەی سەرجوانی قەزای دووبز، شەش تیرۆریستی داعش كە لەتونیڵیكدا خۆیان حەشار دابوو، كوژراون."
گوتیشی: "وردەكاریی زیاتر لای هێزە ئەمنییەكانە، بەڵام هێرشەكان بۆ سەر تیرۆریستان لە سنووری دوبز بەردەوامە."
ئەگەرچی دەزگا هەواڵگرییە سەربازییەكانی عێراق ئاماژەیان بە هەمان زانیاری كردووە، بەڵام روونیان نەكردووەتەوە كە ئەو هێرشە ئاسمانییە تەنیا لەلایەن فڕۆكەی عێراقییەوە بووە، یا خود فڕۆكەی هاوپەیمانانیش لەگەڵیان بەشدار بووە.
باسنیوز
