سلێمانی.. له‌بارەی وەستانی دابەشکردنی نەوت بەسەر هاووڵاتییان ڕوونکردنەوە دەدرێت
محەمەد حەسیب، بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی سلێمانی ڕایگەیاند: "ماوەیەکە هەست دەکەین لە کاتی دابەشکردنی نەوت بەسەر هاووڵاتییان لە گەڕەکەکانی ناوشاری سلێمانی، ئۆتۆمبێلی پيكاب و دوو ته‌نى بە ژمارەیەکی زۆری بەرمیل دێنە نۆرەی وەرگرتنی نەوتەوە و ئەوەش بووەتە هۆى ئه‌وه‌ى زۆرێک لە هاووڵاتيان له كاتى دابه‌شكردنى نه‌وتدا نه‌توانن به‌شه نه‌وتى خۆيان وه‌ربگرن".
گوتیشی: "بۆ ئەو مەبەستە نووسراوێكمان ئاراسته‌ى پارێزگارى سلێمانى کردووە و داوامان کرد به‌مه‌به‌ستى هاوكارىكردنى ليژنه‌كانى دابه‌شكردنى نه‌وت بۆ ڕێگرى له‌و دیارەیە مه‌فره‌زه‌كانى ئاسایش و پۆليسى هاتوچۆ هاوكاریى تيمه‌كانى دابه‌شکردنى نه‌وت بكه‌ن تا‌كوو هاووڵاتيان بتوانن به ئاسانی به‌شه نه‌وتى خۆيان وه‌ربگرن".
محەمەد حەسیب ڕوونیشی کردەوە: "کێشەی بوونی نەوتمان نییە، بەڵام تا چارەسەرکردنی دیاردەکە، دابەشکردنی نەوتمان لەناو شاری سلێمانی وەستاندووە".
باس‌نیوز
