سبەی چوار وەزیری دیکە دەچنە پەرلەمانی کوردستان
لەمبارەوە سەعید وەیسی بڕیاردەری لیژنەی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند: "سبەی دووشەممە ٧ی١٢ی٢٠٢٠ لە پەرلەمانی كوردستان ھەر یەکە لە وەزیرانی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، پەروەدە، ئەوقاف و كاروباری ئایینی لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی پەرلەمان دەکەن و لەگەڵ لیژنەکەمان گفتوگۆ لەبارەی کێشەی قوتابخانە و پەیمانگەکانی بەشی خوێندنی ئیسلامی دەکەن".
ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەش کرد: "ئەو کۆبوونەوەیە بەدڵنیاییەوە دەرەنجامی باش و بایەخداری بۆ زیاتر بەرەوپێشبردنی خوێندنی ئیسلامی لە ھەرێمی كوردستان و چارەسەركردنی كێشەی مامۆستایانی ئایینی دەبێت".
بڕیاریشە سبەی وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان بچێتە پەرلەمانی کوردستان و لەگەڵ لیژنەی شەھیدان گفتوگۆ لەبارەی چەند پرسێکی تایبەت بە کێشەی کەسوکاری شەھیدان و ماف ئیمتیازاتیان گفتوگۆ بکەن.
باسنیوز
