لە چەمچەماڵ کەسێک بەدەستڕێژی گوللە کوژرا

لە چەمچەماڵ کەسێک بەدەستڕێژی گوللە کوژرا
بەهۆی رووداوێکی تەقەکردن لە ناحیەی شۆڕشی سەر بە قەزای چەمچەماڵ کەسێک کوژراو یەکێکی دیکەش برینداربوو.

بەپێی زانیارییەکان ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ٥ی١٢ی٢٠٢٠، لە گەڕەکی قادر کەرەمێکانی بەردەم نەخۆشخانەی شەهید سەید لە ناحیەی شۆڕشی سەر بە قەزای چەمچەماڵ تەقە لە ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب نیسان کراو بەوهۆیەوە کەسێک کوژراو یەکێکی دیکەش برینداربوو کە هەردووکیان برای یەکترن.

لە ئێستادا هێزەکانی پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و خەریکی لێکۆڵینەوەن لەبارەی ئەم رووداوەوە.














باسنیوز


Top