لە گەرمیان كۆڕبەندی پێكەوە بەرەو كۆمەڵگەیەكی ناتوندوتیژ دەستی پێ كرد

 لە گەرمیان كۆڕبەندی پێكەوە بەرەو كۆمەڵگەیەكی ناتوندوتیژ دەستی پێ كرد
ئەمڕۆ چوارشەممە لە قەزای كفری سنووری ئیدارەی گەرمیان، كۆڕبەندی (پێكەوە بەرەو كۆمەڵگەیەكی ناتوندوتیژ) دەستی پێ كرد.

هونەر فەخرەدین، سەرپەشتیاری كارەكانی رێكخراوی هاوكاریی ئەڵمانی رایگەیاند: "ئەمڕۆ چوارشەممە ٢ی١٢ی٢٠٢٠ لە چوارچێوەی چالاكییەكانی 16ی رۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان، وەك رێكخراوی هاوكاریی ئەڵمانی بە هاوكاری رێكخراوی خانزاد بۆ رۆشنبیری و كۆمەڵایەتی لە گەرمیان، كۆڕبەندێكمان بەناونیشانی (پێكەوە بەرەو كۆمەڵگەیەكی ناتوندوتیژ) لە هۆڵی بەڕێوەبەرایەتیی رۆشنبیری و هونەری قەزای كفری دەست پێ كرد."

گوتیشی: "هەریەك لە خاتوو (عالیە فەرەج) و (ژیا عەباس) پپسۆڕانی بواری ژنان و کۆمەڵگەی مەدەنی، لە كۆڕەبەندەكەدا پانیڵی تایبەت بە پرسی توندوتیژی لە كۆمەڵگەی كوردی پێشكەش دەكەن."

راشی گەیاند: "بۆر یشەكێشكردنی توندوتیژی لە كۆمەڵگە، لە چالاكییەكانی 16 رۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان بەردەوامین."













باسنیوز


Top