لێکتێگەیشتنێك لە نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و تیمی سەربازی ئەڵمانیادا واژۆ کرا

لێکتێگەیشتنێك لە نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و تیمی سەربازی ئەڵمانیادا واژۆ کرا
ئەمڕۆ لە دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە، رێککەوتننامەیەکی لێکتێگەیشتن له‌ نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و تیمی سه‌ربازیی ئه‌لمانیا واژۆ کرا.

ئەمڕۆ دووشەممە 30/11/2020 لە دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە، بە ئامادەبوونی عه‌مید روکن هەژار عومەر بەڕێوەبەری هەماهەنگی و پەیوەندیەکانی وەزارەتی پێشمەگە و كۆڵۆنێڵ نۆگرادی فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە کوردستان رێککەوتننامەیەکی لێک تێگەیشتن واژۆ کرا.

عه‌مید روکن هەژار عومەر، سوپاسی تیمی سەربازی هێزەکانی ئەڵمانیای کرد بۆ هاوکاری و پاڵپشتییە بەردەوامەکانیان بۆ وەزارەتی پێشمەرگە و (سەنتەری زمان)ی تایبه‌ت به‌ پێشمه‌رگه‌.

تیمی سەربازیی ئەڵمانیاش، تیشکیان خستە سەر ئەوەی، کە هێزەکانی ئەڵمانیا بەردەوام دەبن لە هاوکاریکردن و پاڵپشتیکردنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان.

هەردوولاش جەختیان لە گرنگی و بەردەوامیدان بە هەماهەنگی و هاوکاری نێوان ئەڵمانیا و هەرێمی کوردستان کردەوە.












باسنيوز


Top