له حاجى ئۆمه‌ران ده‌ست به‌سه‌ر دوو كیلۆ مادده‌ی هۆشبه‌ردا گیرا
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 30/11/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان، ڕاگه‌یاندراوێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا باس له‌وه كراوه، تۆمه‌تبارێك به‌ناوی (م. ر. ع) ده‌ستگیر كرا، كه ویستوویه‌تی له خاڵی سنووریی حاجی ئۆمه‌ران، دوو كیلۆ مادده‌ی هۆشبه‌ر له جۆری تلیاك، بهێنێته ناو هه‌رێمی كوردستان، كه له‌ناو ئاسنێك داینابوو، ئاسنهكهشی له‌نێو بارێك میوه حه‌شاردابوو.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، ئێستا ئه‌و تۆمه‌تباره به گوێره‌ی مادده‌ی 14ى له یاسای نه‌هێشتنی مادده هۆشه‌به‌ره‌كان ده‌ستبه‌سه‌ره و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
باسنيوز
