گەرمیان... چهند راوچییهك بە ئاسكی كوژراوەوە دهستگیر كران
ئەمڕۆ دووشەممە 30/11/2020، عوسمان عەبدولكەریم، بەرپرسی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان، رایگەیاند:" ئێوارەی دوینێ لە لایەن هێزەكانی زاڵگەی ساڵح ئاغای سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گەرمیان، توانرا لە كاتی پشكنینی ئۆتۆمبێلێكی جۆری تویۆتا لاندكروزهر، سێ كهس بە تۆمەتی ڕاوكردن و كوشتنی ئاژەڵی كێوی دەستگیر بكرێن بە ناوەكانی (س. م. ر، هـ. ش. ش، س.د. ف) كە بەڕەگەز كوردن و دانیشتووی كەلارن، لە ناو ئۆتۆمبیلەكەشیاندا دەستگیراوە بە سەر ئاسكێكی كوژراو وچەكێكی جۆری كلاشینكۆف و دوو ئامێری جۆری مۆتریلا.
ئاماژهی بهوهش كرد، كه دواتر بۆ لێكۆڵینەوە ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستانی گەرمیان كراون.
باسنیوز
