وەزارەتی دارایی بڕیارێکی نوێی لە بارەی داهاتی وەزارەتی شارەوانییەوە دەرکرد

وەزارەتی دارایی بڕیارێکی نوێی لە بارەی داهاتی وەزارەتی شارەوانییەوە دەرکرد
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی نوێی لە بارەی بەکارهێنانی داهاتی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە دەرکرد.

بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری کە واژۆی ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی بەسەرەوەیە و، تێیدا ئاماژە بەوەکراوە، پاڵپشت بە نووسراوی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران بە ژمارە 1976 لە 18ی10ی2020، بڕیاردراوە بە پێدانی دەسەڵات بە وەزارەتی شارەوانی لەسەر خەرجکردنی رێژەیەک لە داهاتەکانی (15%ی شارەوانی، 15%ی گەشتوگوزار و 17%ی ئاو).

هەروەها ئەوەش خراوەتە روو، کە رێژەی 100%ی داهاتی فرۆشتنی زەوی بۆ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار خەرج دەکرێت.

پێدانی دەسەڵاتی خەرجکردنی رێژەیەک لەم داهاتەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بۆ خودی وەزارەتەکە، بە مەبەستی بەکارهێنانی بۆ پەرەپێدانی کەرتی شارەوانی و گەشتوگوزار و نەهێشتنی گیروگرفتەکانی ئاوە.













باسنیوز





Top