بە ئۆنلاین دیدارێکی نێودەوڵەتیی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژ بە ژنان بەڕێوە چوو
بەپێی زانیارییەکان دیدارەکە لە ڕۆژانی ڕابردوو و له‌ژێر چاودێریى حەمەی حەمەسەعید وه‌زیرى رۆشنبیرى و لاوانی حكوومەتی هه‌رێمى كوردستان و لەلایەن به‌شى یه‌كسانیى جێنده‌رى لە وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى و لاوان و به هاوكاریى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى گشتیى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژى دژ به‌ئافره‌تان و خێزان لەگەڵ كۆمەڵەی مه‌سه‌له ئارت، دیدارێكى نێوده‌وڵەتییان بە ناونیشانی "نا بۆ توندوتیژى دژ به ئافره‌تان له سه‌رده‌مى كۆرۆنا" بە شێوەی ئۆنڵاین ڕێكخستووە".
بەپێی زانیارییەکان لە دیدارەکەدا كەسایەتیی پسپۆڕ لە هەرێمی كوردستان، عێراق و وڵاتانی عەرەبی و ئەورووپی بەشدار بوون و ماوەی دوو ڕۆژی خایاندووە".
دیدارەکە جگە لە چەندین پانێل و بابەتی پەیوەندیدار، پیشانگەیەكی شێوەكاری و ئاهەنگێكی ستران و میوزیكی بە ئۆنڵاین ساز كرد، لە كۆتاییش بڕوانامەی ڕێزلێنان بەسەر بەشداربوانی پانێلەکەدا دابەش كرا.
باس‌نیوز
