حه‌شدی شه‌عبی فه‌رمانده‌ی پرۆسه‌كانی به‌غدا دیاری ده‌كا
به پێی به‌ڵگه‌نووسراوێك، كه فه‌رمانی كارگێڕییه و ڕێكه‌وتی 28/11/2020ـی له‌سه‌ره، به فه‌رمانی فالح فه‌ییاز، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، حسێن عه‌بدولعه‌باس هه‌لیل، وه‌ك فه‌رمانده‌ی نوێی پرۆسه‌كانی به‌غدا دیاری كراوه.
له نووسراوه‌كه‌دا، ئاماژه به‌وه كراوه، به پێی یاسای ژماره‌ی 40ـی ساڵی 2016ـی ده‌سته‌كه‌یان، ئه‌و فه‌رمانه‌یان ده‌ركردووه و فه‌رمانده‌ی نوێی پرۆسه‌كانی به‌غدایان ده‌ستنیشان كردووه.
تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ش، كه له ڕێكه‌وتی ده‌رچوونی فه‌رمانه‌كه، ده‌چێته باری جێبه‌جێكردنه‌وه.
باسنيوز
