لیژنه‌ی چاره‌سه‌ركردنی كیشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا له په‌رله‌مانی عیراق ده‌ستبه‌كار بوو
له‌باره‌ی ئه‌و لیژینهیه، به‌شیر حەداد راگەیاند: ئامانج لە دروستکردنی ئەو لیژنەیە بۆ بەزاندنی دەنگی نەشازی ئەو پەرلەمانتارانەیە، كه هیچ رۆڵێكیان بۆ په‌رله‌مان نەھێشتووەتەوە.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه ئه‌حمه‌د حه‌یده‌ر، په‌رله‌مانتاری به‌ره‌ی توركمانی گوتی: ئه‌گه‌ر ده‌ستوور نه‌كه‌ینه بنه‌ما و پێوه‌ر بۆ هه‌ر گفتوگۆیه‌ك له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وا كێشه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن و ناگه‌ینه هیچ ئه‌نجامێك.
گوتیشی: ئه‌و ده‌ستووره‌ی هه‌مانه هه‌رێمی كوردستان و شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق ده‌نگیان پێداوه، بۆیه پێویسته سه‌رجه‌م كێشه دارایی و ئابوورییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و ده‌ستووره چاره‌سه‌ر بكرێن.
هاوكات مه‌هدی ته‌قی، په‌رله‌مانتاری كوتله‌ی به‌در له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق جه‌ختی كرده‌وه، دروستكردنی ئه‌م لێژنه‌یه چاره‌سه‌ری ته‌واوی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كات، بۆیه هه‌موو لایه‌ك دڵنیا ده‌كه‌مه‌وه كه هیچ گرفتێك نامێنێت.
جه‌ختیشی كرده‌وه، پێویسته له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵ به‌یه‌ك تیم كاره‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین پارێزگاری له گه‌له‌كه‌مان بكه‌ین، ئێستا خه‌ڵكه‌كه‌مان باجی هه‌ڵه‌ی سیاسییه‌كان ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش قابیلی قبووڵ نییه، ئه‌و لیژنه‌یه‌ی له په‌رله‌مان پێكهێنراوه، هه‌موو به‌ربه‌سته‌كان ده‌بڕێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ده‌ستوه‌ردانی هه‌رێمی و ناوخۆیش هه‌بن.
ھەرچی لە بارەی 320 ملیار دیناری موچەی بەشێك لە فەرمانبەرانی ھەرێمە، کە حکومەتی عێراق ماوەی یەك مانگە دوایخستووه، کازمی لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا بە بەشیر حەدادی راگەیاندوە، یاسای قەرزکردنەکە بووتە بەربەست و لە ھەوڵدایە تاکو لە گەڵ سەرکردەکانی شیعە رێکبکەوێت، بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی یاسایی ئەو بڕە پارە بۆ ھەرێم بنێرێت، کازمی ئەوەشی نەیشاردووەتەوە کە ھەریەك لە حەیدەر عەبادی و موقتەدا سەدر و ھادی عامری رێگرن لە خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم.
k24 -
