دوای خانەقین زەویلەرزەیەكی دیكه‌ لە نێوان چەمچەماڵ وخورماتوو رووی دا

دوای خانەقین زەویلەرزەیەكی دیكه‌ لە نێوان چەمچەماڵ وخورماتوو رووی دا
ئەمڕۆ زەویلەرزەیەك لە نێوان خانەقین و قەسری شیرین زەمین رووی دا و دوای چه‌ند كاتژمێریك هه‌مان پێشهات لە نێوان چەمچەماڵ وخورماتوو دووباره‌ بووه‌وه‌.

سیروان ساڵح، شارەزای بواری كەشناسی و جوگرافیا لە ئیدارەی گەرمیان رايگەیاند:" كاتژمێر 1:23 خولەكی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 28/11/2020 لە نێوان ناحیەی قادركەرەمی سەر بە قەزای چەمچەماڵ و قەزای خورماتوو، زەویله‌رزه‌یه‌ك، كەچەقەكەی گوندی كۆر مۆر بووە، رووی دا."

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كه‌ پلە و گوڕی زەویلەرزەكە 3.2 بووه‌ بە پێوەری ڕێختەر، بە قووڵایی 10 كیلۆمەتر لە ژێر زەوی بە دووریی 76 كیلۆمەتر لە سەنتەری كەلاره‌وه‌.

ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، كه‌ ئەوە دووەمین زه‌ویلەرزەی ئەمڕۆ بووە، هەر ئەمڕۆ شەممە لە كاتژمێر 11:17 خوله‌ك له‌ نێوان شاری قەسرشیرینی ئێران و قەزای خانەقین لە نزیك گەرمیان زەویلەرزەیەك كە چەقەكەی لە گوندی قەڵەمەی گەورە بووە، لە سەرسنووری خانەقین و ئێران بە پلە 3.2 پله‌ بەپێوەری ڕێختەررووی دا، كە قووڵایی زەمینلەرزەكە بە دووری 17 كیلۆمەتر بووە لە ژێر زەوی بە دووریی 22 كیلۆمەتر لە سەنتەری كەلار.











باسنيوز


Top