لە سنووری داقووق دوو هاوكاری داعش دەستگیر کران

لە سنووری داقووق دوو هاوكاری داعش دەستگیر کران
رائید عامر نووری، گوتەبێژی بەڕێوەبەایەتیی پۆلیسی كەركووك، رايگەیاند: "ئەمڕۆ شەممە ٢٨ی١١ی٢٠٢٠ لەلایەن هێزەكانی دەزگای هەواڵگریی عێراقییەوە دوو هاوكاری تیرۆریستانی داعش لە سنووری قەزای داقووق دەستگیر كران."

گوتیشی: "پێشتر زانیاریی ورد لەسەر شوێنی ئەو هاوكارانەی داعش كۆ كرابووەوە."

راشی گەیاند: "گرتنی ئەو هاوكارانەی داعش لە پاش ئەوە دێت كە ماوەیەكە جووڵەی تیرۆریستان لەو سنوورە ڕووی لە زیادبوون كردووە."












باسنيوز



Top