پارێزگاری هەولێر بەوەکالەت و شاندێکی یاوەری تاجەگوڵینەی ڕێز و وەفایان خستە سەرگۆڕی د. فرسەت سۆفی
بەپێی راگەیاندراوێکی پارێزگای هەولێر کە تێیدا هاتووە: "نیوەڕۆی ئەمرۆ پێنجشەمە 2020.11.26، ماڤپەروەر هێمن قادر، پارێزگاری هەولێر بەوەکالەت و شاندێکی یاوەری کەپێکهاتبوو لە سەرجەم قایمقامەکانی سنووری پارێزگای هەولێر و بەڕێوەبەری ناحییەکان، لە گۆڕستانی شێخ ئەحمەدی شاری هەولێر، سەردانی گۆڕی خوالێخۆشبوو (د.فەرسەت سۆفی) پارێزگاری کۆچکردووی هەولێریان کرد و تاجە گوڵینەی ڕێز و وەفایان خستە سەرگۆڕەکەی".
ئەوەش خراوەتە روو، کە لەپەیامێکدا مافپەروەر هێمن قادر، پارێزگاری هەولێر بەوەکالەت، ڕایگەیاند: "هەروەک چۆن شانبەشانی ئەو پیاوە مەزنە بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتییانی سنووری شاری هەولێر کارمان کردووە، بەهەمانشیوە لەسەر ڕێگەی ئەو بۆ تەواوکردنی بەرنامە و پلان و کارەکانی بەردەوام دەبین، بۆلەمەودواش وەک یەک تیم لە ئیدارەی شاری هەولێر، بەهەمان دڵسۆزی و شەونخونی و گەرم و گوڕی خوالێخۆشبووەوە ڕێگەنادەین هیچ کەلێنێک لەکارەکاندا ڕوبدات و تەواوی هەوڵەکانی خۆمان دەخەینەگەڕ بۆ درێژەدان بەڕێچکەی ئەو و خزمەتکردتکردنی هاوڵاتییانی شاری هەولێر".
باسنیوز
